پۆڵەتیک پرێس
بلاک ڤیو جۆرێکی دیکەی مۆبایلی زیرەکە چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتووی لەخۆگرتووە و یەکێکە لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
مۆبایلی بلاک ڤیو بی ڤی8800 کێشەکەی 365 گرامە، بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی پیشاندانی2408/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(50+8+2+20) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 8380 میلی ئەمپێرە، بەڕەنگەکانی زەرد، سەوز و ڕەش بەردەست دەبێت.