پۆڵەتیك پرێس
دوای ئەوەی كۆمپانیای WhatsApp گۆڕانکاری لە سیستمەکەیدا کرد، داوای لە بەکارهێنەرانی کرد بۆ بەردەوام بوونی لە بەکارهێنانی واتس ئاپ دەبێت گۆڕانکارییەکان پەسەند بکەن، ئەمەش لە کاتیك دایە کە بەکارهێنەرانی تایبەتمەندیە نوێیەکان ڕەتدەکەنەوە، بەهۆی گرێدانی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە.
چەند پرسیارێک لە لایەن بەکارهێنەرانی واتس ئاپ دروست بووە ئەوانیش بریتین لە :
١-whatsapp چۆن دەتوانێت داتاکانیان بەکار بهێنێت؟
٢-چۆن دەبێت داتاو زانیارییەکان لەگەڵ فەیسبوک گرێ بدەن؟
٣-ئایا میکانیزمە بازرگانیەکان سوود لەو داتاو زانیاریانە وەردەگرن؟
کۆمپانیای واتس ئاپ ویستی وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە، ڕوونکردنەوە بدات لە بارەی گۆڕانکارییەکان، بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ وەڵامێک و ڕوون کردنەوەیەکی تەواوی نەداوە بە بەکارهێنەرانی،ئەمەش بەکارهێنەرانی توشی سەرلێشێوان کردووە.