ئەیسۆس مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس مۆبایلی ئەیسۆس ڕەج فۆن سێڤن دی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.

ئەیسۆس ڕەج فۆن سێڤن دی کێشەکەی 210 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 165 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 700 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4550 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا