تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی زێت تی ئی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێت تی ئی لە خێزانی ئەکسۆن30 تایبەتمەندی مۆبایلی ئەکسۆن30 ئاڵترا دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ئەکسۆن30 ئاڵترا کێشەکەی 188 گرامە، دووریەکانی(161.5/73/8) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت یان 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+64+64+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵ، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4600 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش،سەوزی کاڵ، سپی و ئاڵتونی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا