پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی بەفر و سەرمای زۆرەوە لە سلێمانی هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەقبووەوە.
لەوبارەیەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوڵاتییەک بەهۆی بەفر و سەرماوە لە گەڕەکی ڕزگاری ڕەقبووەوە”.
وتیشی: ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەتەنیا ژیاوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین تەواوی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان دروست بووە.