یەكێتی لە رۆیشتنی شاندی سیاسی پارتی بۆ بەغدا نیگەرانە

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی لەچوونی شاندی پارتی بەتەنها بۆ بەغدا نیگەرانەو باس لەوە دەكەن سەرەتا ئەوان دەستپێشخەرییان بۆ چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا كردووە.

سەركەوت محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دەبوو ئێستا شاندی سیاسی هەرێم لە بەغدا بوایە، چونكە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لە دەنگدان نزیك دەبێتەوە، بەڵام پارتی بەجیا ئەو سەردانەی كردووە، ئەوەش نیگەرانی لای ئەوان دروستكردووە.

وتیشی، “یەكێتی بەنیازبوو لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و پارتی كۆدەنگییەك دروستبكات و بەیەكەوە شاندێكی سیاسی بۆ بەغدا پێكبهێنن، چونكە یەكدەنگی حزبەكان گرنگە، لە كاتێكدا دەستپێشخەرییەكان بۆ بەغدا سەرەتا لەلایەن یەكێتییەوە كرا، هاوسەرۆكان و تیمی حكومەت چونە بەغدا و داوایانكرد، هاوشانی ئەو شاندانە شاندێكی سیاسی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان سەردانی بەغدا بكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پرسی پێكهێنانی هاوپەیمانی لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەبەغدان، لایەنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش دەستیان بە ئامادەكاری بۆ چوونی شاند كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا