بارستەهەوایەکی سارد دێت و بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و پێشبینی دەکرێت لە زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەفربارین دەستپێبکات.

رۆژی پێنجشەممە 1ـی شووباتی 2024، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند: ئەم شەو [پێنجشەممە] بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆماوەى چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى دادەبەزێت ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت.

هەروەها راشیگەیاند، لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوا ساردە باران بارین و بەفر بارین سەرجەمى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و ڕۆژهەلاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى سلێمانى لە کاتەکانى شەودا و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى دەبارێت

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران و ناوچە شاخاوییەکانى لە کاتى باران بەفر بارینى دەبێت وە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفر بارینى کەمى هەیە.

هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، “سبەی ھەینی 2/2/2024 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ھەوری تەواو دەبێت لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بارانی پچر پچر و رێژە مامناوەند ئەبێت لەسەنتەری شاری سلێمانی و تەواوی ناوچە شاخاویەکانی ئەم سنورانە بەفر بارین دەبێت ، لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئاسمان ھەوراوی دەبێت ھەندێک کات و ناوچەش نمە بارانێکی کەم دەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە جیاوازی ناوچەکان ئەمڕۆ 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبنێت ، خێرای با مامناوەند دەبێت 10-20کم/س ئاراستەی با لەگۆڕاندا دەبێت”

هەروەها پێشبینیش دەکات، ئێوارەی رۆژی هەینی کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە بەرەو لاوازبوون بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا