پۆڵەتیك پرێس
ژمارەیەك دادوەری هەرێمی كوردستان، نەخشە ڕێگای چاكسازیی لە دەسەڵاتی دادوەریی هەرێم، ڕادەگەیەنن و داوا دەكەن یاسای دەسەڵاتی دادوەریی ژمارە 23 ی ساڵی 2007 هەموار بكرێتەوە.
رۆژی دووشەممە، 85 دادوەر، لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمیانكردووە، نەخشە ڕێگای چاكسازییان لە دەسەڵاتی دادوەریی خستە ڕوو.
لە یاداشتەكەدا ئەو دادوەرانە داوایانكردووە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە23 ی ساڵی2007 هەموار بكرێتەوە بەو ئاراستەیەی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری، پێگەی وەك سەرۆكی دەسەڵات و هاوشێوەی دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێكردنی بپارێزرێت و دەسكاری پەیكەری ئەنجومەنی دادوەری بكرێت.
هەروەك داوایانكردووە سیستمی لێكۆڵینەوە، گۆڕانكاری بەسەردا بێت، ناكرێت لە ساڵی 2021 بژین و بە هەمان سیستمی لێكۆڵینەوەی ساڵانی حەفتا و هەشتاكان لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان ئەنجام بدرێت.