پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرباری خراپی دۆخی ئابووری تورکیا و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، مووچەی ئەردۆغان بەڕێژەی %14.4 زیاددەکات.
بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی تورکیا، لە ساڵی نوێدا موچەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە 88 هەزار لیرەوە بۆ 100 هەزار و 750 لیرە زیادیکرد.
لەلایەکی دیکەوە تورکەکان، لەگەڵ زیادبوونی نرخی بەنزین و غاز و کارەبا بەهۆی پاشەکشەی بەهای لیرە و زیادبونی باج و رسوماتەکان بەڕێژەی %36.2، پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، رۆژی سێشەممە ئەردۆغان نیگەرانی خۆی لەبارەی هەڵئاوسانی ساڵانەی ئابووری وڵاتەکەی دەربڕی و چاودێرانیش دەڵێن: ئەردۆغان قەیرانی دابەزینی بەهای لیرەی پێچارەسەرناکرێت، بۆیە پەنای بردووەتەبەر بەکارهێنانی هەست و سۆز و دەیەوێت لەو ڕێیەوە شکستەکانی پەردەپۆش بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە تورکیا ساڵی 2020 لە ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی شەفافیەتەوە ئەنجامدرا، پلەی هەشتا و شەشەمینی بەدەستهێنا.