پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداریی دەدات لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە راگەیەنراوێكیشدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ژمارەیەك گومانلێكراوانی حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای دەلتا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، نیشاندەرەكان باش نین و پێشبینی هەڵكشانێكی مەترسیداری كۆرۆنا دەكرێت.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا سەدونەوەدو شەش هەزار و 73 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 544 كەس گیانیان لە دەستداوە.