زێلێنیسکی: خاکی ڕوسیا گرنگ نیە بۆ ئێمە هێرش ناکەینە سەری

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدمیەر زێلینیسکی ئاشکرای دەکات، ئۆکرانیا پلانی نیە هێرش بکاتە سەر ڕوسیا و موشەکی مەودادرێژ بەکاربهێنێت بۆ لێدانیان.

زێلێنیسکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، دەزانین هەندێک خەڵک لە ئەمریکا و هەندێک کەس لە کۆشکی سپی دەڵێن کە ئێمە دەتوانین بە موشەکی دوورمەودا هێرش بکەینە سەر ڕوسیا، بەڵام ئێمە پلانی هێرشکردنە سەر ڕوسیامان نیە چونکە خاکی ڕوسیا بۆ ئێمە گرنگ نیە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، واشنتۆن سیستمی موشەکی دوور مەودا دەگوێزێتەوە بۆ کییڤ وەک هاوکاری سەربازی نوێ، کە توانای پێکانی ئامانجەکەی هەیە لە دووری 80 کیلۆمەترەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا