زانیاری نوێ لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی بابل ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

پارێزگاری بابل پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کوشتارەکەی رۆژی پێنجشەممەی بابل کردەوە کە بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانێک کوژران.

رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، عێراقییەک کە تۆمەتبار بوو بە تیرۆر تەقەی لە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کرد، لەدوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەماڕۆی ماڵەکەیان دا لە ناحیەی جەبەلە لە گوندی رەشاید، کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای بابل، تۆمەتبارەکە خۆی کوشت.

لە ناوەڕکدا ئۆپەراسیۆنەکانی بابل جەختیان لەوەکردەوە، لەدوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگریان پێگەیشتووە لەبارەی ئەوەی لە ناوچەی رەشاید دوو داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر بوونیان هەیە، مەفرەزەیەکی هەواڵگری جەبەلە چووە ناوچەی دیاریکراو، لەکاتی گەیشتنیدا خاوەنی ماڵەکە تەقەی لە مەفرەزەکەش کردووە.

بەپێی قسەکانی بەرپرسی هەواڵگری جەبەلە، روبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خاوەن ماڵەکە دروستبووە کە رەتیکردووەتەوە خۆی رادەست بکات، لەو روبەڕوبوونەوەیەشدا دوو کەس تەقەیان بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان، روبەڕوبوونەوکە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە کۆتاییهاتووە، لەدوای ئەوەی هێزەکە چوونەتە ناو ماڵەکەوە بینیویانە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە کوژراون.

بەپێی بەڵگەکانی ئەو مەفرەزانە کە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، ژمارەی کوژراوەکان 20 کەس بوون.

عێراقییەکان دوای ئەم رووداوە توشی سەرسوڕمان بوون و چەندین سیناریۆ هاتنە ئاراوە، یەک لەو سیناریۆیانە ئەوەیە، ئەو کەسەی کوشتارەکەی ئەنجامداوە لە سوریاوە هاتووە و بە تۆمەتی تیرۆر داواکراو بووە، بۆیە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە، یەکێکی دیکە لە سینارۆکان ئەوەیە، ئەو کەسە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە و بەپێی یاسا داواکراو بووە.

لایخۆیەوە حەسەن مەندیک، پارێزگاری بابل رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە پێکهێنراوە بەمەبەستی ئاشکراکردنی هۆکارەکانی کوشتنی ئەو خێزانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا