بانکێکی سویسری: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە 90 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی سویسری یو بی ئی پێشبینی دەکات لەمساڵدا نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ دابەزینی یەدەگی خاو لە جیهاندا.

لە ڕاپۆرتێکی بانکی سویسری یو بی ئیدا هاتووە، کەرتی وزە هێشتا لە قۆناغی بوژانەوەدایە و پێشبینیشی کرد نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەمساڵدا لەنێوان 80-90 دۆلاردا مامەڵەی پێوەبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، کۆتایی ساڵی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە، بەڵام پێشبینییەکەی بەدینەهات و نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەخۆیەوەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا