ئەشرەف غەنی: تاکە هەڵەم متمانە کردنم بوو بە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، لە 15ی مانگی ئابدا لە ئەفغانستان هەلات دوای ئەوەی تاڵیبان چووە ناو کابول، ئاماژەی بەوەدا بڕیارێکی لە ناکاو بووە، وتیشی هەڵەبووە کە متمانەی بە ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانی کردووە.

غەنی لە چاوپێکەوتنەکدا لەگەڵ بی بی سی، ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی، هەرگیز پێسبینی نەکردووە  رۆژی 15ی ئابی ڕابردوو کۆتا ڕۆژی بێ لە ئەفغانستان.

وتیشی، تاکە هەڵەی من وەک سەرۆکی ئەفغانستان ئەوەبوو کە متمانەم بە ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان کرد، لە توڕەیی ئەفغانیەکان تێدەگەم، لۆمەی ئەمریکای کرد بۆ ئەوەی کە تاڵیبان توانیان بە خێرایی دەست بەسەر ئەفغانستاندا بگرن.

ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێکەوتننەکەی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕێگەی بۆ ڕووداوەکانی 15ی ئاب خۆشکردووە، چونکە بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی کرابوو دەبوو، سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە، تاڵیبان گفتوگۆ لەگەڵ حکموتی ئەفغانستان بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا