ژمارەی چەکدارانی داعش لە ئەنبار ڕوو لە زیادبوونە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، ژمارەی چەکدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار زیادی کردووە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان کە دەست ئاسایشی ناوچەکە کەوتووە، ژمارەی چەکدارابی داعش لە ناوچەی ئەلشامیەی ڕۆژئاوای ئەنبار زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ژمارەی ئەو داعشانەی لەوێبوون کەمتر بوون لە 20دانە بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە 150چەکداری داعشی لێیە، وتیشی پیلانی تێکدان و نا سەقامگیرکردنی ناوچەکە هەیە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

ڕوونیشی کردەوە، زۆرینەی ئەو چەکدارانە لە سنورەکانی سوریاوە هاتوون، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا کوێرانە چەندین پیلانیان لە ناوچەی تەنەفی سوریا جێبەجێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا