ئەندامێكی مەكتەب سیاسی یەكێتی: هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆڕان تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باس لە بەشداریكردنی لاینەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت “هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆڕان تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە، بەڵكو بۆ دوای هەڵبژاردنە”.

ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، بەشداریكردنی پارتی بەتەنها لە پارێزگای كەركوك زیان بەدەنگەكانی كورد لەو شارە دەگەیەنێت، ئێمەش وەك یەكێتی كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسیلامی لە كەركوك پاڵپشت و پشتیوانمانن.

لەبارەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆڕان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان ئەو هاوپەیمانێتیەیان بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی ڕیزه‌كانی هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانە و ئەو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ ته‌نها بۆ ئێستا نییه‌ ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن نییه‌ به‌ڵكو بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌ بۆدوای هه‌موو پرۆسه‌ سیاسیه‌كانی عێراقه‌، له‌ به‌غداد هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌یه‌كده‌نگ كارده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی میلله‌ت.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 1ی ئایار هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان وەك هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بڕیارە لە 10_10_2021 بەڕێوەبچێت، خۆیان تۆماركرد، لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا