كەمال محەمەد: هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تەنها بڕیاری توركیای ماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 23-5-2023، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت لەبارەی كاتی دەستپێكردنەوەی نەوتی كوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت بەرز دەنرخێنین.

كەمال محەمەد دەڵێت، پەیوەست بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، سەرجەم كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەرەو چارەسەربوون دەڕۆن و تەنیا لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بداتەوە.

ئەو قسانەی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەكالەت دوای پێشوازیكردنی لە تۆركیلد بیوگ، نێردەی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتییەكە لە هەولێر هات.

ئەوان لە دیدارێكدا باسیان لە هەنگاوەكانی پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خاوێن و وزە نوێبووەكان و دانانی وێستگەی بارگاویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە 25 ی ئادارەوە و بە كاریگەریی بڕیاری دەستەی ناوبژیوانیی پاریس، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیرا، بەپێی رەشنووسی بودجەی عێراق، دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بەو پێیە زیانەكانی بەر عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتوون لەماوەی 38 رۆژی راگرتنی نەوتەكە زیاتر لە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا