بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلاریش ڕووی لە دابەزین کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە12ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی 235,236,339 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 206,657,539 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 28,578,800 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

دوای ئەوەی دوێنێ شەممە،وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی هەناردە دەرەكییەكان بۆ پارەداركردنی هاوردەكان كۆبۆوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن کە یەكەمیان بریتییە لە رێككەوتن لەسەر پارەداركردنی پێشوەختی هەژماری پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار لە بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكانیان لە رێگەی بانكی جەی پی مۆرگانی ئەمریكییەوە، هەروەها رێككەوتنی دووەم بریتییە لە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە حەواڵە رەتكراوەكانەوە هەیە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 163 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا