پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، “ئامانج له‌سه‌ردانى شانده‌كه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه یه‌كێتى و پارتى به‌یه‌ك كاندیدى هاوبه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت”.
لە لێدوانێکدا سەعدی ئەحمەد پیرە بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “هه‌نگاوه‌كانى ئێران له‌پێناو هاوكارییە بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، چونكه درێژترین سنوریان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه”.
دەشڵێت، “ئه‌وان به‌لایانه‌وه كارێكى ئه‌سته‌مه شیعه ناکۆکی هەبێت و كاندیدى هاوبه‌شى كورد بۆ سه‌رۆك كۆمار یارمه‌تى خێراتركردنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌دات”.
نیو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا تێپەڕیوە و تا ئێستا لایەنەکان لەناو خۆیاندا ڕێکنەکەوتوون لەسەر دیاریکردنی کەسایەتییەک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کوتلەی زۆرینە، تا حکومەتی نوێی عێراقی لێپێبهێنرێت.