چەكدارانی حەشد بەدوای جوتیارە رفێندراوەكاندا دەگەڕێن

پۆڵەتیک پرێس

ماوەی شەش رۆژە دەستەی حەشدی شەعبی بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەو جوتیارانەی لەلایەن رێکخراوی چەکداری داعشەوە لە رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین رفێندران.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەشد رایگەیاند، لیوای 52ی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە بەدوای شانەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەوەش هاتووە، ئۆپراسیۆنەکە گوندەکانی کیان و باربار و زکلبانە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سەڵاحەدینی گرتووەتەوە و ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە گەڕانە بەدوای ئەو جوتیارانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، رێکخراوی چەکداری داعش چەند جوتیارێکیان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین رفاند و دواتریش لە رۆژی دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ئازادکردنی یەکێک لە جوتیارەکانی راگەیاند.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا