قوباد تاڵەبانی داوا دەكات كۆمپانیا توركیەكان رۆڵی بەھێزكردنی ئابوری ھەرێم ببینن

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا قوباد تاڵەبانی داوایكرد، كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە رۆڵی خۆیان لە ئاوەدانكردنەوە و بەھێزكردنی ژێرخانی ئابوری كوردستان ببینن.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند قوباد تاڵەبانی و عەلی رەزا گوینەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق كۆبونەتەوەو ھەردولا بە گرنگیانزانی ئاڕاستەی گفتوگۆكانی نێوان لایەنەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی حكومەت لەرێی دیالۆگی بنیاتنەرەوە ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، قوباد تاڵەبانی داوای لە باڵوێزی توركیا كردووە كۆمپانیاكانی توركیا رۆڵی خۆیان ببینن لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بەھێزكردنی ژێرخانی ئابوری كوردستان ئەوەش لەرێی زیاتركردنی وەبەرھێنانەوە.

راشیگەیاندووە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دڵنیاییداوە لەوەی ھاوكاری و كارئاسانی پێویست پێشكەش دەكەن بۆ كۆمپانیا توركییەكان بۆئەوەی وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا