وادەی گەشتی یەكەم كاروانی حاجیان بۆ سعودیە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجییان لە عێراقەوە بەرەو سعودییە بەڕێدەكەون و لە فڕۆكەخانەی شازادە محەمەدی كوڕی عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە دادەبەزن.

دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە هەریەك لە فڕۆكەخانەكانی بەغداد، نەجەف، بەسڕە، كەركوك، هەولێر و سلێمانی حاجییان بەڕێدەكەون و كاتێك گەیشتنە سعودییە لە رێگەی 671 پاسەوە دوای تەواوبوونی رێككارە كارگێڕییەكانیان دەگوازرێنەوە بۆ مەككەی پیرۆز.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە، حاجییەكان دەبێت رێكەوتی یەكی حوزەیران لە دەروازەی عەرعەر ئامادەبن تاكو دەستبكەن بە پرۆسەی حەجەكەیان.

بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، ئەمساڵ بڕیارە 37 هەزار حاجی لە عێراقەوە بچنە سعودییە و دەستەكەش دەڵێت، ئامادەكاری تەواوییان بۆ حاجییان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا