هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە فاوچییەوە لەبارەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی فاوچی، گەورە راوێژکاری تەندروستیی کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویست ناکات ڤاکسینی دیکە دروستبکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لەژێر ناوی ئۆمیکرۆن.

فاوچی بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاند، ژەمی زیادەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی چالاک کاریگەری دژی ئۆمیکرۆن دروست دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ڤاکسینەکانی ئێستا پێویستیان بە گۆڕانکاری نییە، وتیشی: ئەگەر تا ئێستا ڤاکسینتان وەرنەگرتووە، ئەوا وەریبگرن، ئەگەریش هەردوو ژەمەکەتان بەکارهێناوە، ژەمێکی چالاککەریش وەربگرن بۆ دروستکردنی بەرگری دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

ئەم قسانەی فاوچی لەکاتێکدایە پێشتر کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا “فایزەر” و “مۆدێرنا” و “جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن” رایانگەیاند، پەرە بە ڤاکسینەکانیان دەدەن بەجۆرێک ئەو ڤاکسینانە بتوانن کاریگەری دژی ئۆمیکرۆن دروستبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا