تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی ڕویدا و قوربانی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس
لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بە هۆكارێكی نادیار تەقینەوەیەك ڕویدا، لە ئەنجامدا سێ كەس برینداربوون و هاووڵاتیەكیش گیانی لەدەستداوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی : “کەمێک لەمەوبەر ئاگادارکراینەوە بەڕوودانی تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی ئاسن لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی و بە پێی ئەو زانیاریانەی پێماندراوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون و هاووڵاتیەكیش گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی “تا ئێستا نازانرێت هۆكاری تەقینەوەکە چیە و بەهۆی چیەوە روویداوە، تیمەكانیشمان چوونەتە شوێنی تەقینەوەكە”.

هاكات لای خۆیشەوە ڕێكان جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرچەندە لە ڕووداوەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە، بەڵام لە ئێستادا تیمەكانمان ناردۆتە شوێنی رووداوە و بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، تا ئێستا هیچ زانیاریەكمان بەدەست نەگەیشتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا