وەزیری گواستنەوە: عێراق و بەرلین بەھێڵی شەمەندەفەر پێکەوە دەبەستینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گواستنەوەی عێراق ناسر حسێن شەبەلی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، بەم نزیکانە گرێبەست دەکەن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتالی بۆ جێبەجێکردنی هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەسڕە – بەغدا – بەرلین، جەختی لەوەش کردەوە وەزارەتەکەیان خاوەنی 800 پاسە، واژووی کڕینی 100 پاسی دیکەشی کردووە.

ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتەکە لە هەوڵی چارەسەر کردنی ئەو گرفتانەدایە کە لە هێڵی ئەو شەمەندەفەرانەدا هەبووە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات، بەڵام لە ڕێگەی پارێزگای ئەنبارەوە چارەسەر کراوە بە زووترین کات هێڵی شەمەندەفەر بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات.

وتیشی ئەمە پرۆژەیەکی گەورەیە کە لە فاوەوە دەستی پێکردووە، خەونی کۆنی عێراقە ئەویش هێڵی، بەسڕە – بەغدا – بەرلینە، وەزارەتەکە دەستی بە هەنگاوەکانی گرێبەستەکە کردووە، لەگەڵ کۆمپانیایاکەی ڕاوێژکاری ئیتالی، بەم زووانە کاری لەسەر دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا