روونكردنەوە لەسەر چوونی پێشمەرگە بۆ گوندی لهێبان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەكە لە وەزارەتی پێشمەرگە و شانەی ئەمنی عێراق لە دوو روونكردنەوەی جیادا باس لەوە دەكەن جێگیركردنی هێزی پێشمەرگە لە گوندی لهێبان بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراقدا بووە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە: “ئەمڕۆ6_12_2021، هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانی كورد گەیشتە گوندی لهێبان، دوای گەیشتن و چوونە ناوەوەی پێشمەرگە بۆ گوندەكە، كۆبوونەوەیەك لە نێوان فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فەرماندەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ئەنجامدراو بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراقدا هەیە”.

لەلایەكی دیكەوە شانەی میدیای ئەمنی سوپای عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییە هاوبەشەكان كاردەكەن لەسەر گەڕاندنەوەی دانیشتوانی گوندی لهێبان سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە باكوری پارێزگای كەركوك بۆ سەر ماڵەكانیان، دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە روبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە. بەپێی راگەیەنراوێكی شانەی میدیای ئەمنی عێراق، ناوچەكە لەلایەن هێزەكانی فیرقەی 14 ی سوپای عێراق و هێزێكی میحوەری پێنجی پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.

شەوی 4_12_2021، چەكدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانیان دا، رۆژی دواتریش دانیشتووانی ئەو گوندە ناچار بوون بەهۆی هەڕەشەكان گوندەكەیان جێبهێڵن، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە 6_12_2021، هێزی پێشمەرگە چووە ناو گوندەكە و خەڵكی گوندەكەش گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا