پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە میانەی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا، خۆپیشاندەران بەربەستە کۆنکرێتیەکانی ناوچەی سەوزیان سوتاند.
دوای سوتاندنی بەربەستە کۆنکرێتیەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە، هەوڵیشیاندا لە ڕێگەیەوە بڕۆنە ناو ناوچەکەوە کە ژمارەیەک لە باڵیۆزخانەی وڵاتان و بینای حکومەتی تێدایە.
هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەی سەوز ئامادەبوون، ڕێگریان لە خۆپیشاندەران کرد تاوەکو بچنە ناوچەی سەوزەوە خۆپیشاندەرانیش لە ئەنجامدا دروشمەکانیان بەرز کردەوە، سەرجەمیشیان دژ بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوون.
خۆپیشاندان لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی فەتح لە بەغدا بەردەوامی هەیە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمساڵ ئەو لایەنانە دەنگێکی زۆریان لە دەستدابوو.