بكوژی خوێندكارە یەكەمەكەی كەركوك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی كەركوك بكوژی ئەو خوێندكارەی كە چەند رۆژێك پێش ئێستا تەرمەكەی بە كوژراوی دۆزرایەوە دەستگیركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بكوژی ئەحمەد ئازاد، ئەو خوێندكارە یەكەمەی شاری كەركوك كە چەند رۆژێك پێش ئێستا تەرمەكەی دۆزرایەوە لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا دەستگیركرا.

پۆلیسی كەركوك بە هاوبەشی لەگەڵ دژە تیرۆری كوردستان و ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە ئۆپراسیۆنێكدا بكوژەكەیان لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیركردووە و دەركەوتووە هاوڕێی ئەحمەد ئازاد خۆی بووە.

ئەحمەد ئازاد عاسی، گەنجێكی كوردی خەڵكی رەحیماوای كەركووك بوو. یەكێك بوو لە یەكەمەكانی خوێندنی كوردی لە پۆلی 12. خوێندكاری زانكۆی كەركووك بوو؛ دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی رۆژێك، رۆژی 29-11-2022 تەرمەكەی دۆزرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا