سێ‌ مۆڵگەی داعش وێران دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، لەئەنجامی هێرشێك سێ‌ مۆڵگەی چەكدارانی داعشیان وێران كردووە.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری هێرشەكەیان ئەنجامداوە، كە سێ‌ مۆڵگەكەی داعش كەوتوونەتە دورگەی ڕاوای ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

هەواڵگری عێراق باسی لەوەش كردووە، چەكدارانی داعش ئەو شوێن‌و مۆڵگانەیان بۆ كردەوە چەكدارییەكانیان بەكارهێناوەو مەترسییان لەسەر هێزە عێراقییەكان دروست كردووە.

ماوەیەكە سوپای عێراق‌و یەكە سەربازییەكانی ئەو سوپایە دەستیان بە هێرش بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش كردووەو هێرشەكانیش بەردەوامی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا