بەریتانیا و فەرەنسا دژی كۆچبەران رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی، هەردو وڵاتی فەرەنساو بەریتانیا رێككەوتن لەسەر ئەوەی كۆچكردنی نێوانیان لەرێی دەربەندی ئینگلیزەوە رابگرن.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پریتی پاتێل رایگەیاند، لەگەڵا فەڕەنسا رێككەوتون بەمەبەستی وەستاندنی كۆچە نایاساییەكان، چونكە كۆچبەران لە ڕێی دەربەندی ئینگلیزییەوە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، ئەو رێگەیە دادەخەن لەبەرئەوەی ئەو ڕێگا مەترسیدارە بۆ كۆچبەران.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەپێی رێككەوتنەكە هەردوو دەوڵەت بڕیاریانداوە تەكنەلۆژیا و چاودێری زیاتر بەكاربهێنن و ژمارەی تیمەكانی چاودێری و كەشتییەكان دوو هێندە دەكرێن و ڕادار بەكاردەهێنن.

هاوكات، ڕێكخراوە خێرخوازی و مرۆڤایەتییەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە دەبێت ڕێگایەكی سەلامەت بۆ ئەو كۆچبەرانە درووستبكرێت كە دەیانەوێت داوانامەی پەنابەری پێشكەش بكەن.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاشكرایكردووە، تەنها لەمساڵدا پۆلیسی فەرەنسا ڕێگریان لەچوونی پێنج هەزار كەس بۆ بەریتانیا كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ساڵانەو بەبەردەوامی ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران لەسەرانسەری جیهانەوە لە رێگەی فەرەنساوە هەوڵی چوونە بەریتانیا دەدەن، هەندێكجاریش بەهۆی خراپی رێگاكەوە دوچاری مردن و روداوی نەخوازراو دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا