قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی روناكی شەقامی سالم جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆری رووناكی شەقامی سالم لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت و 177 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.

كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی داهاتی ٨٪ كارەباو بە بڕی ١٧٧ ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت، بەجۆرێك لە پردی خەسرەو تاوەكو سەهۆڵەكە دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژەكە بریتیە نۆژەنكردنەوەی تەواوی تۆڕی رووناكی شەقامی سالم كە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ستونی نوێ و گۆڕینی گڵۆپەكان بە لید.

ئەوەشهاتووە، بڕیارە لەماوەی ١٥٠ رۆژدا پرۆژەكە تەواو بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا