کـــــۆچ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆچکردنی مرۆڤ، بە گواستنەوەی مرۆڤ لە نیشتیمانی خۆیانەوە بۆ ناوچەیەکی جوگرافیی دیکە بە ئامانجی دەستکەوتنی  ژیانێکی باشتر و سەقامگیریی بەردەوام پێناسە دەکرێت، لەوانەیە کۆچکردنی مرۆیی لەسەر شێوەی تاکەکەسی یاخود کۆمەڵە بێت، لە هەندێک حاڵەتیشدا خانەوادەکان بە تەواوەتی لە ناوچەیەکەوە دەڕۆن بۆ ناوچەیەکی دیکە.

چەندین هۆکار هەن کە دەبنە پاڵنەر بۆ تاک و کۆمەڵەکان تاوەکو کۆچ بکەن و ئەو شوێنە جێبهێڵن کە پێشتر شوێنی سەقامگیرییان بووە وەک، هۆکارە ئابوورییەکان، ئەو هۆکارانە دەگرێتەوە کە گەڕان بەدوای هەلی کاری نوێ و باشترکردنی ئاستی ژیان لەوەی کە هەیە بە گواستنەوە بۆ ناوچەیەکی جیاواز لە دەرەوە یاخود ناوەوەی وڵات، هۆکارە سیاسییەکان،  بریتییە لەو تێکچوونە سیاسییانەی کە تاک و کۆمەڵەکان ناچار دەکەن بەدوای ناوچەی سەلامەتتر و سەقامگیرتر بگەڕێن لە دەرەوە یاخود ناوەوەی وڵات، هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و سروشتییەکان دوو هۆکاری دیکەن.

کۆچبەران سەرەڕای مەترسییە ئاویی و وشکانییەکان بەردەوامن لە کۆچکردن بۆ ئەوروپا، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ئەوروپا ماڵی زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانە لە هەموو ناوچەکانی جیهانەوە و نزیکەی 70.6 ملیۆن کۆچبەری تێدایە،  لە ماوەی چەند سەدەی ڕابردوودا چەندین جوڵەی کۆچکردن لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا هەبووە، کۆچکردن لە دوای جەنگی جیهانی دووەم زیادیکرد، بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێن بۆ کارکردن و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا یەکێک بوون لە ئامانجە دڵخوازەکانی کۆچبەران.

تا کۆتایی ساڵانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، یۆنان، ئیتاڵیا، نەرویج، سوید، دانیمارک، بەلجیکا، پورتوگال، ئیسپانیا و شانشینی یەکگرتوو سەرچاوەی سەرەکی کۆچ بوون لە جیهاندا، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کە لەو وڵاتانەوە کۆچیان دەکرد بۆ ئەمریکا، ئوسترالیا، سیبریا و ئەفریقای باشوور، هەروەها ژمارەیەک کۆچیان دەکرد بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەتایبەتی فەرەنسا، سویسرا، ئەڵمانیا و بەلجیکا، بەهۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ژیان لەم وڵاتانەدا.

دەستەواژەی “کۆچبەر” لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی کەسێک لە وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، کە نیشتەجێبوونی خۆی بۆ ماوەیەک لە ناوچەیەکی ناو وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بسەلمێنێت.

تونس: مصرع مهاجرين وفقدان آخرين بعد غرق قاربين قبالة صفاقس - مدار

بەپێی داتای کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لەنێوان مانگی کانوونی دووەمی 2015 و ئاداری 2016 دا لە دەریای ناوەڕاستدا هاتوون، کە ڕێژەی %47.7 سوری بوون، ڕێژەی %20.9 ئەفغانی ڕێژەی %9.4 عێراقی بوون، لە ساڵی 2015دا %58ی کۆچبەرانی دەریایی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوە بووە، %77یان گەورە ساڵان بوون، لە مانگی ئاداری ساڵی 2015 ژمارەی گیانلەدەستدان لە دەریادا بەرزبووەوە بۆ ژمارەیەکی پێوانەیی کاتێک پێنج بەلەم لە دەریای ناوەڕاستدا نوقم بوون و کۆی گشتیی گیانلەدەستدان گەیشتە زیاتر لە 1200 کەس،  لە کۆتایی ساڵی 2014دا کەشتییەکە لە چوارچێوەی ململانێ و قەیرانی پەنابەراندا لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دا نوقم بوو، کە کۆی گشتیی ئاوارەکانی بە ناچاری لە جیهاندا بۆ نزیکەی 60 ملیۆن کەس بەرزکردەوە، کە بەرزترین ڕێژەیە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

بەپێی ئامارەکان، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە، توانیویانە بگەنە ئەورووپا زیاتر لە 230 هەزار کۆچبەری نایاسایی بوون، بەپێی داتای فەرمی ئەورووپا کە دەریدەخات ژمارەی کۆچبەرانی ناوەندی دەریای ناوەڕاست دوو هێندە زیادیکردووە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی ئاژانسی چاودێری سنوور و کەنارەکانی ئەوروپا (فرۆنتکس) ، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ئەوروپا لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 232 هەزار و 350 کۆچبەر، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2016ەوە، زیاتر لە نیوەیان لە ناوچەی ناوەندی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوون (سەر کەنارەکانی تونس و لیبیا) و  بەراورد بە هەمان ماوە لەساڵی 2022دا، کە 143 هەزار و 350 کۆچبەر بوون ڕێژەکە دوو هێندە بووە، ئیڤۆنییەکان و میسرییەکان و گینییەکان لە سەرەوەی ئەو کۆچبەرانەن کە بە مەترسیدارترین ڕێڕەو دەڕۆن، کە ئەم ڕێچکەیە بووەتە چالاکترین ڕێچکەی نایاسایی بۆ ئەوروپا لەساڵی 2023دا و نیوەی کۆی کۆچبەران بەو ڕێچکەیەدا چوون، فرۆنتێکس پێشبینی دەکات، فشارەکان بەردەوام بن لەسەر ئەو ڕێگا سەرەکییە لەگەڵ زیادبوونی چالاکی قاچاخچی مرۆڤ لە کەنارەکانی تونس و لیبیا.

لە لایەکی دیکەوە، 70هەزار و 550 کۆچبەر بە ڕێگای بالکانەوە گەیشتنە یەکێتی ئەوروپا، دووەم ڕێگای کۆچبەری نایاسایی کە زۆر چالاکە، تەنها لە مانگی ئابی ساڵی 2023دا نزیکەی 57 هەزار کۆچبەر توانیویانە بە هەموو ڕێگاکانەوە لە سنوورەکانی ئەوروپا بپەڕنەوە، لەکاتێکدا 2750 یەکەی ئاژانسی چاودێری سنوور و کەنار دەریایی ئەورووپا کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی لە سنوورە دەرەکییەکان، لە کۆتایی ساڵی 2023 دا، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر چاکسازیکردن لە سیستمی پەنابەران و توندکردنەوەی یاساکانی وەرگرتنی پەنابەران رێککەوتن و چەند بڕیارێکیان دا.

ڕۆژی 20/12/2023،  پەرلەمانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا چەند بڕیارێکیان لەبارەی کەمکردنەوەی رێژەی پەنابەری نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا دا و ئامانجی سەرەکی لە رێکەوتنەکە کەمکردنەوەی ژمارەی پەنابەرانی نایاسایی بوو،  کە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کۆچدەکەن.

بڕیارەکە بریتییە لە، دامەزراندنی چەند سەنتەرێکی تایبەت و خێرا بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانە، کە مافی پەنابەری لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا وەرناگرن، هەروەها ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە ئەوروپا دەبێت بە زووترین کات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لە ئەگەری رەتکردنەوەی داوای پەنابەریەتییەکەی، راستەوخۆ دیپۆرت بکرێتەوە.

بڕیارێکی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بەو وڵاتانەیە کە ئامادەنین بەهیچ شێوەیەک پەنابەر وەربگرن، تێیدا هاتووە، ئەو وڵاتانە دەبێت لەرێگەی هاوکاریی دارایی، کەرەستە و کەلوپەلی مرۆییەوە یارمەتی وڵاتانی دیکە بدەن بۆ کەمکردنەوە خەرجی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا.

ڕۆژی 6ی کانوی دووەمی ساڵی 2024دەزگای لوتکە رایگەیاند، تا ئێستاش هەزاران کۆچبەر لە بیلاڕووسەوە هەوڵی گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا دەدەن، بە بەزاندنی سنوورەکان بۆ ناو پۆڵەندا و لاتڤیا و لیتوانیا.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ساڵی 2023 دا ژمارەی کۆچبەرانی تۆمارکراو لەسەر سنوور لەگەڵ بیلاڕووس دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 18 هەزار کۆچبەر، هەروەها ئەو کۆچبەرانەی لەساڵی 2023دا لە پۆڵەندا دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە نزیکەی 18 هەزار کەس، کە دوو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا تۆمارکراون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا