پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە1ی تشرینی یەکەم، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقینەوەیەک لەنزیک بینای پەرلەمانی تورکیا ڕوویدا.
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکرد، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم بینای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە ڕوویدا، بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لەشوێنی ڕووداوەکە لەدوای تەقینەوەکە دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە و هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوە لەشوێنەکە.
هاوکات، بەهۆی ڕووداوەکە ڕێگا سەرەکییەکانی بەردەوام وەزارەتی ناوخۆ و پەرلەمانی تورکیا داخراون و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان تائێستا هیچ زانیارییەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.