مستەفا چاوڕەش: یەكێتی و پارتی كێشەیان لەگەڵ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبوونەوەی حیزبەكەی و پارتی بۆ بابەتی هەڵبژاردن بە هەنگاوێكی گرنگ ناودەبات و لەبارەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەش دەڵێت، ئەو دوو حیزبە كێشەیان لەسەر بابەتی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە نییە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیستمانیی كوردستان رایگەیاند: كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن هەنگاوێكی پیرۆزە و دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین كۆبوونەوەكان ئەنجامیان هەبێت.

مستەفا چاوڕەش دەڵێت: ئەگەر لایەنەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی یەكێتی و پارتی یەكگرتوو نەبن، زیان بە خەڵكەكەمان دەگات، بۆیە هیوادارم ئەم كۆبوونەوەیە ئەنجامی هەبێت و بەردەوام بێت، هاوكات هەموو ئەو هێز و لایەنانەش كە لە هەرێمی كوردستانن، رۆڵی باشیان لەم پەیوەندییەدا هەبێت.

مستەفا چاوڕەش پێیوایە، پارتی و یەكێتی كێشەیان لەگەڵ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نییە و دەڵێت: تاوەكو ئێستاش كۆبوونەوەكانی پەیوەست بە یەكخستنەوەی هێزەكان بەردەوامە و هاوپەیمانانیش بۆ ئەم مەبەستە پاڵپشتمانن و یەكگرتنەوەی هێزەكان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش چووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا