وەرگرتنی پەنابەری ئەفغانی لە عێراق دوورە لە ڕاستیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، زانیاری سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ڕوسیا ئاشکرا کرد کە گوایە عێراق نیازی هەیە، 10 هەزار پەنابەری ئەفغانی وەرگرێت.

فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری سەربە هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا وتی”ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو دەکرێتەوە سەبارەت بە نیازی عێراق، بۆ هێنانی 10هەزار پەنابەری ئەفغانی دوورە لە ڕاستیەوە، تەنها پڕوپاگەندەو ڕاپۆرتی میدیاییە، ناکرێت عێراق بکرێتە خاکێک بۆ نیشتەجێکردنی هیچ پەنابەرێک، چ ئەفغانی بێت یاخود هەرنەتەوەیەکیتر”.

وتیشی، بڵاو کردنەوەی ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە، پێشبینی دەکرێت ئامانجێکی دیاریکراوی لە پشتەوە بێت، بەهیچ جۆرێک ئەم جۆرە هەنگاوانە قبوڵ ناکەین.

ماوەی پێشوو، هەندێک لە میدیاکان چەند ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە وەرگرتنی ژامرەیەکی زۆر، پەنابەری ئەفغانی لە عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا