ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق بکات و لەبارەی چەند پرسێکەوە لەگەڵ بەرپرسان گفتوگۆ بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە16ی نیسان، ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد،” رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کۆتایی ئەم مانگە سەردانی عێراق دەکات و لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەست بەهەردوو وڵات گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیمشتیمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق بەكۆمەڵێك لێكگەیشتنی گرنگ لەچوارچێوەی پەیوەندی ستراتیژی، هاوبەشی، گواستنەوە و وزە، ئاسایش‌، ئابوری ‌و هاوكاری بازرگانی نێوان هەردوولا كۆتایی دێت.

جەختیکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بایەخ و گرنگییەکی زۆری بە دۆسییەی ئاو داوە، لیژنەیەکی باڵا لەنێوان عێراق و تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەوبارەیەوە پێکهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا