قەتەر لە هەوڵەكانی بۆ ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی قەتەر دەڵێت حەماس و ئیسرائیل خواستیان لەسەر ئاگربەست نییە و حەماسیش دەڵێت، تا ئەوكاتەی دواكارییەكانی جێبەجێنەكرێت هیچ بارمتەیەك بە زیندوویی لەغەززە ناچێتە دەرەوە.

محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆكوەزیرانی قەتەر رایگەیاند، سەرەڕای هێرش و بۆردومانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، وەك حكومەتی قەتەر بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ نێوەندگیری لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادكردنی بارمتەكان، بەڵام نایشارنەوە كە نە حەماس و نە ئیسرائیل لە ئێستادا خواستیان لەسەر ئاگربەست نییە.

لای خۆیەوە، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی كەتائیبی قەسام كە باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسە رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی هێرش و بۆردومانەكانییەوە هەموو سنورەكانی بەزاندووە و سڵ لە كوشتنی ژن و منداڵیش ناكاتەوە، جەختیش دەكەنەوە تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێن هیچ بارمتەیەك بە زیندوویی لە كەرتی غەززە ناچێتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا