داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی تەمموز بڵاو دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ، كۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز ئاشكراكرد، كە تێیدا دەردەكەوێت لە مانگی رابردودا عێراق بە بەهای زیاتر لە (10) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو (سۆمۆ) تایبەت بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری كۆتایی بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز 102 ملیۆن و 385 هەزار و 49 بەرمیل نەوت بووە.

روونیشیكردەوە، داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا 10 ملیار و 368 ملیۆن و 352 هەزار و 386 دۆلار بوە و كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە.

تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لەو مانگەدا 101 دۆلار و 26سەنت بووە، نەوتەكەش لەلایەن 35 كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە هەناردە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا