ڕێنماییەکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە بۆ فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی درێژکردنەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 1634 لە 31ی 1ی 2022 سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ داواکاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێمووچەی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان ئەم ڕوونکردنەوەیە دەخەینەڕوو:

1- پێویستە داواکاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیان ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بکرێت و دواتر لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاراستەی وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت تاکو لەلایەن وەزیر و سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت یەکلایی بکرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.

2- ئەم ڕێنماییە لە ڕێکەوتی 31ی 1ی 2022 جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا