بەدواداچوون بۆ داگیركردنی موڵكی گشتی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ پرسی داگیركردنی موڵكی گشتی دەكەن و رایدەگەیەنن، لەلایەن بەرپرسان و هاوڵاتیانەوە زەوی و زار داگیركراوە.

لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لیژنەكەیان لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەست بەكارەكانی خۆی دەكات و داتاو زانیاری لەسەر ئەو زەوییانە كۆدەكەنەوە.

وتیشی، “دواتر ئەو زانیارییانە لە راپۆرتێكدا كۆدەكەنەوەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن تاوەكو كاری لەسەر بكرێت”.

لوقمان وەردی باس لەوە دەكات، موڵكی گشتی لەلایەن بەرپرسان و هاوڵاتیانەوە دەستدرێژی دەكرێتەسەر و داگیر دەكرێت، هەركاتیش پێویست بوو ئەوا وەك لیژنەكەیان پەنا دەبەنە بەر داواكاری گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا