بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزترین ئاستی لەماوەی نزیکەی 10 مانگدا تۆمارکرد، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت بەرزبوونەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار نیشانەی سەرکەوتنی سیاسەتی ئابووری عێراقە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بۆ یەکەمجار لەماوەی نزیکەی 10 مانگدا 100 دۆلار بە 147 ھەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، خواست لەسەر دراوی بیانی بە مەبەستی پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، بووەتە پاڵپشتی یەدەگێکی گەورەی دراوی بیانی کە ئێستا بەرزترینە لە مێژووی عێراقدا و گەیشتووەتە نزیکەی 111 ملیار دۆلار.

وتیشی، ھەر بەرزبوونەوە و دابەزینێکی لەناکاوی بەھای دراو نەک ھەر کارێکی ئاسان نییە، بەڵکو زیانیشی ھەیە، بۆیە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئابووری عێراق بەشێوەیەکی لەسەرخۆ رۆڵ و کاریگەری گرنگی ھەبووە لەسەر سەقامگیری بازاڕی دراو و لەسەرخۆ کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار و ئەوەی ئێستاش دەبینرێت کە بەھای دینار رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بەرزدەبێتەوە، نیشانەی سەرکەوتی سیاسەتی ئابووری عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا