بەڤیدیۆ.. کاردانەوەی ئەم قازە لەکاتی نەشتەرگەری هاوڕێکەیدا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی بێوێنەدا، پزیشکەکانی نەخۆشخانەی ئاژەڵی کیپ کۆد کاردانەوەی قازێکیان بینی کاتێک نەشتەرگەریان بۆ قاچی هاوڕێکەی دەکرد لەوکاتەدا لەودیو دەرگاکەوە چاودێری دەکرد.

پزیشکەکان باسیان لەوەکرد ئەمە یەکەم جارە کە ئاژەڵێک دێت سەردانی نەخۆشخانە و یەکێک لە نەخۆش کارمەندەکانمان بکات لە سەنتەری ژیانی کێوی نوێ ئینگلتەرا لە کیپ کۆد، قازە نەخۆشە کێویەکە دەشەلێت و دەکەوێت دوای ئەوە پزیشکەکان پشکنیان بۆکرد بۆیان دەرکەوت دوو شکان لە قاچیدا هەیە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

ردة فعل «أوزة» شاهدت رفيقها يخضع لعملية جراحية | صور | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

لەوکاتەدا کە سەرقاڵی ئامادەکردنی نەشتەرگەرییەکە بوون قازەکەیان ناونا ئارنۆڵد، یەکێک لە پزیشکەکان وتی: گوێمان لە دەنگی دەرگاکەی بەرامبەرمان بوو، هەموومان توشی شۆک بووین کاتێک بینیمان هاوڕێکەی چاودێری دەکات و دەیەوێت بێتە ناو کلینیکەکەوە.

هاوڕێکەی بەدێژای نەشتەرگەریەکە وەستا و چاودێری ئارنۆڵدی کرد، دوای 45 خولەک نەشتەرگەریەکە کۆتای هات پزیشکەکان نارچاربوون پەنجەیەکی ببڕنەوە بۆئەوەی ژیانی ئاسایی دەست پێبکاتەوە، دوای ئەوەی ئارنۆڵد هۆشی هاتەوە هاوڕێکەی یاری لەگەڵ دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا