هەرگیز پەلکە زێڕینەت لە دەوری مانگ بینیوە؟

پۆڵەتیک پرێس

ئەلبێرتۆ گێزی بانیزای تەمەن ٤٥ ساڵ، لە شاری پارمای باکوری ئیتاڵیا وێنەیەکی مانگ دەگرێت کە بە ڕەنگەکانی پەلکە زێڕینە دەورە دراوە.

ئەم دیاردەیە لە ئێستادا، بە کۆرۆانی مانگ ناودەبرێت لە کاتێک دا ڕوو ئەدات کە گەریلەی ئاوەکان و یان کریستاڵە سەهۆڵەکان لە هەوادا بڵاو دەبنەوە، پەلکە زێڕینە لە دەوری مانگ دروست دەبێت، بانیزا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو چەند جارێک ئەم دیاردەیەی بینیوە بەڵام ، نەیتوانیوە وێنەی بگرێت


وێنەگرەکە دەڵێت، کوارنتین دەرفەتێکی باش بوو، بۆ گرتنی ئەم وێنەیە بە هۆی ئەوەی لە ماڵەوە تەواوی کەل و پەلەکانم لابوو، لە کاتژمێر ١٠ی شەو هەتا کاتژمێر ١٢ واتە دوو کاتژمێر چاودێریم کردووە بۆ ئەوەی وێنەکە بگرم، وێنەکە زۆر سەرنج ڕاکێش دەرچووەو ئەستێرەکان لە دەوری کۆبونەتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا