کامێرای نهێنی پلانی کوشتنێک ئاشکرا دەکات

ئەم بابەتە 105 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی ئەمریکا، ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵی دەستگیر کرد بە تۆمەتی ئەوەی کە لە ڕێگەی کامێرای نهێنی چێشتخانەکەیانەوە، ئاشکرا دەبێت ژەهر دەکاتە قاوەی مێردەکەی

بە گوێرەی بڵاوکراوەکان، ڕۆبەرت بارۆنی تەمەن ٦٣ ساڵ لە گەڕەکی کوینز لە ویلایەتی نیویۆرک، کاتێک تێبینی تامێکی جیاواز دەکات لە خواردنەکانیدا، هەندێک کات دوای نان خواردن هەستی بە ماندووبوونێکی زۆر کردوەو چەندین کاتژمێر خەوی لێکەتووە

دوای گومان کردن ڕۆبەرت بڕیار دەدات کامێرایەکی نهێنی، لە چێشتخانەکەیاندا دابنێت تاوەکو نهێنیەکە ئاشکرا بکات، کاتێک دەبینێت خێزانەکەی دەرمانی کوشتنی سیسرکی بۆ دەکاتە قاوەکەیەوە

ڕۆبەرت راستەوخۆ دەست بەسەر قاوەکەدا دەگرێت و پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە، تاوەکو شیکردنەوە بۆ ماددەکانی ناو قاوەکە بکەن،
خێزانەکەی ڕۆبەرت دان بە تاوانەکەیدا دەنێت و دەڵێت، هەر کاتێک توڕە بوبێتم ئەم کارەم کردووە بۆ ئەوەی وانەیەک بە هاوسەرەکەم بدەم

بە پێی وتەی شارەزایانیش کەوچکێک لە ترشی بۆریک واتە، ئەو ماددەیەی بەکاری هێناوە بەسە بۆ کوشتنی پیاوێک کە کێشی ٦٨ کیلۆگرام بێت

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک