سەرجەم فراكسیۆنەكان جگە لە پارتی راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جگە لە پارتی، حەوت فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دۆخی ناوخۆیی پەرلەمان راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوەو داوا دەكەن، پەرلەمانتارەكەی پارتی داوای لێبوردن بكات.

ئەو حەوت فراكسیۆنە لە راگەیەنراوێكی هاوبەشیاندا كە لە چوار خاڵ پێكهاتووە داوادەكەن، شكۆی پەرلەمان بپارێزرێت و ئەو پەرلەمانتارەی پارتیش بە ئاشكراو لە نێو هۆڵی پەرلەماندا داوای لێبوردن لە پەرلەمانتاران و هاوڵاتیانی هەرێم بكات.

هاوكات داواشدەكەن، نابێت چیتر لەسەر راوبۆچونی پەرلەمانی هەڕەشەو جنێودان بە پەرمانتار دوبارە ببێتەوە.

دەشڵێن، “پێداگیری دەكەین لەسەر چارەسەركردنی ئەو داخوازیانەی سەرەوە لەدانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا