هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی داواكارییەكەی نێچیرڤان بارزانی

پۆڵەتیك پرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەموو لایەنەكانی هەرێمی بانگهێشت كرد بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك، ئەوەش بە ئامانجی پێكەوە كاركردن و باشتركردنی ئایندەی كوردستان‌و چارەسەری كێشەكان.

پۆڵەتیك پرێس بۆ زانینی هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی لەبارەی پەیام‌و داواكارییەكەی سەرۆكی هەرێم پەیوەندی كرد بەئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەو لەمیانی لێدوانێكی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوێستی حیزبەكەی لەو بارەوە روونكردەوە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی، بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی لێدوانی نەبوو داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، بەڵام نەیشاردەوە، بۆ بەشداریكردن لەو كۆبوونەوەیە چاوەڕوانی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی دەكەن، بۆ ئەوە بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو، كە ئایا بڕیاری بەشداریكردن یان نەكردن لەو كۆبوونەوەیە دەدەن.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتیشی: چاوەڕواندەكرێت دوای كۆتایی هاتنی پشوەكانی نەورۆز مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبێتەوەو هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو بانگهێشتەی سەرۆكی هەرێم بخاتەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، وادەیەكی زۆرە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هیچ كۆبوونەوەیەكیان نەكردووە، كە بەشێك لەلایەنەكانیش كێشەیان هەیەو گرژی لەپەیوەندییەكانیان دروست بووە.

بە پێی زانیاریەكانی پۆڵەتیك یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەو كۆبونەوەیە چاوەڕوانی بڕیاری مەكتەبی سیاسی حزبەكەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا