داعش  ژیانی دانیشتوانی گوندە كوردنشینەكانی سەرگەڕان دەخاتە مەترسییەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەنجومەنی ناحییەی سەرگەڕان رایگەیاند، چالاكی و جموجوڵەكانی داعش لەسنوری سەرگەڕان لەزیادبوندایەو هێزەكانی سوپای عێراقیش خەمساردن لەروبەڕووبونەوەیان ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردووە.

بەدرەدین شەمسەدین سەرۆكی ئەنجومەنی سەرگەڕان لەسنوری پارێزگای كەركوك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، چەكدارانی داعش بەئاشكرا و بەبێ ترس لەسنوری گوندەكانی ناحییەی سەرگەڕان كەزۆرینەیان كوردنشینن  سەرقاڵی چالاكی و خۆڕێكخستنەوەن و هێزەكانی سوپای عێراقیش لەو سنورە لێیان ناپرسنەوە.

وتیشی، چالاكی چەكدارانی داعش بووەتە جێگەی مەترسی لەسەرژیانی دانیشتوانی  گوندەكانی سەرگەڕان و بەئاشكرا تەقەدەكەن  پەیام بەدانیشتوانی ناوچەكە دەدن كە ئەگەر جێگەی چەكدارانی داعش ئاشگرا بكەن ژیان دكەوێتە مەترسییەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لای چەكدارانی داعش گرنگ بێت و هەڵویستەی بۆبكەن بۆردومانی هێزەكانی هاوپەیمانان و فرۆكەی هاوپەیمانانە و داعش هیچ سڵێك لەبونی هێزەعێراقییەكان ناكاتەوە لەسنوری ناحییەی سەرگەڕان.

ناحییەی سەرگەڕان دەكەوێتە سنوری ماددەی 140 سنوری پارێزگای كەركوك و 42 گوند لەخۆدەگرێت،  دوو لەو گوندانە عەرەبی رەسەنن و ئەوەی دەمێنێتەوە كورد نشینن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا