پرۆسەی دەنگدان كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە چوو، پرۆسەكە كاتژمێر 7 ی سەرلەبەیانی دەستی پێكرد و كاتژمێر 6 ی ئێوارە كۆتایی هات.

لایخۆیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر رایگەیاند، “بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، تا ئێستا رێژەی بەشداری کردن لە تەواوی عێراق، نەگەیشتووەتە %35”.

بەپێی زانیارییەکانی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، دوانیوەڕۆی سبەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.

هاوکات، لەدوای 48 کاتژمێری دیکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەندرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا