ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە (21-2-2024)، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و چەند پرسێکی ناوخۆیی تاوتوێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شووباتی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ـی9ـی 2023، تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتە روو و گفتوگۆ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا