نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ هاتنی کۆتایی هەفتە نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک 109 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 109 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 103 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت تاڕادەیەک دابەزینی بەخۆیەوەبینی، بەهۆی مەترسییەکانی کەمبوونەوەی داواکاری چین لەسەر سوتەمەنی لەدوای ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە زیادیکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا